PM:04:31:04/02/2025
12360 جار خوێندراوەتەوە
دادگای فیدراڵیی عێراق، فەرمانێکی وەلائی بۆ راگرتنی یاسای گەڕاندنەوەی زەوی و زاری جوتیارانی بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان راگرت. دەشڵێت، راگرتنی جێبەجێکردنی یاساکە کاتییە و پێداچونەوەی بۆ دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، هەر بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، جگە لەو یاسایە، فەرمانەکە بۆ راگرتنی یاساکانی لێبووردنی گشتی و باری کەسێتیشن.
ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ ماوەیەکی کاتی و تا
پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت، جێبەجێکردنی هەرسێ یاساکە راگیراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢١ـی مانگی رابردوو،
پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر پڕۆژەیاساکانی گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنە
رەسەنەکانیان، باری کەسێتی و لێبوردنی گشتی دا و بوونە یاسا.