PM:07:06:24/03/2025
1696 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق، سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی تیمی نیشتمانی وزه‌ی نوێبوه‌وەی كرد و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد، یه‌كێك له بڕیاره‌كاینش هه‌وڵدانه بۆئه‌وه‌ی فه‌رمانگه حكومیه‌كان بۆ به‌كارهێنانی كاره‌با سود له وزه‌ی خۆر وه‌ربگرن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی تیمی نیشتمانی وزه‌ی نوێبوه‌وه ئه‌نجامدرا، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سودانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌كاریه‌كان بۆ دابینكردنی كاره‌با له وه‌رزی هاوینی داهاتوو كرده‌وه.
هەروەها، بڕیاریدا به پێویستی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كان و لابردنی ئاسته‌نگه‌كانی
به‌رده‌م ئه‌م پڕۆژه گرنگانه و پێدانی ده‌رفه‌ت به كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت
له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه، به هه‌ماهه‌نگی نێوان تیمی نیشتمانی وزه‌ی
نوێبوه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی باڵا بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگاكان و كۆنترۆڵكردنی
پڕۆژه‌ی كۆكردنه‌وه له نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیدا.
هاوکات، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك پڕۆژه گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا، له‌وانه
پڕۆژه‌ی گۆڕینی باڵه‌خانه حكومییه‌كان بۆ وزه‌ی خۆر، چاره‌سه‌ره زیره‌كه‌كان له
كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبونی بودور، ره‌وانه‌كردنی ته‌نده‌ر بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه ١٠٠
قوتابخانه و پێنج بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌خۆده‌گرن بۆئه‌وه‌ی بگۆڕدرێن به‌ره‌و به‌كارهێنانی
وزه‌ی نوێبوه‌وه، ئاماده‌كاری بۆ كۆنفڕانسی نیشتمانی له ژێر چاودێری سه‌رۆك وه‌زیران
و تیمی نیشتمانی وزه‌ی نوێبوه‌وه بۆ خستنه‌بازاڕی چاره‌سه‌ری خێرای وزه‌ی زیره‌ك.