سەردێڕ:

وەزیری نەوتی عێراق: شاندێکمان بۆ دانانی میکانیزمی رادەستکردن و هەناردەکردنەوەی نەوت لە هەرێمن

PM:06:45:18/02/2025

908 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، شاندێکیان لە هەرێمی کوردستانن بۆ گفتوگۆکردن و رێککەوتن لەسەر دانانی میکانیزمێک لەسەر شێوازی رادەستکردن و هەناردەکردنی نەوتی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەی جەیهانەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەرۆکایەتی بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان و بەشی یاسایی و ئابووری و کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت سەردانی هەولێر دەکەن بۆ دانوستان لەسەر میکانیزمی شێوازی رادەستکردن و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگای بەندەری جەیهانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "پەیوەندیمان بە کەمال محەمەد ساڵحی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم کردووە، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ شاندەکە سەبارەت بە میکانیزمی رادەستکردن و  هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە".

وەزیری نەوتی عێراق دووپاتی کردەوە، لەسەرەتای ئەم مانگەدا، ئەو هەنگاوەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم بەشێوەیەکی یاسایی نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ کرد، جگە لەوەی رێوشوێن لەگەڵ حکومەتی تورکیا بۆ ئامادەکردنی هێڵی عێراقی- تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوت لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە.













گەلەری

‌بەپەلە