PM:04:56:13/02/2025
2436 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی چیک لە پایتەختی چێک کۆبوونەوە و پێنج یاداشتنامەیان واژۆ کرد لە چەند بوارێکی جیاواز لە نێوان هەردوو وڵات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی شوباتـی ٢٠٢٥، نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "رێککەوتننامەی گواستنەوەی ئاسمانی لەنێوان دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق و وڵاتی چیک واژۆ کراوە، هەروەها یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی چیک واژۆ کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها لە مەراسیمەکەدا واژۆکرا لەسەر رەشنووسی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی
نێوان وەزارەتەکانی ناوخۆی عێراق و کۆماری چیک و یاداشتێکی هاوکاری نێوان فیدراسیۆنی
پیشەسازیی عێراق و چیک.
ئەوەشی خستەڕوو، هەروەها یاداشتێکی هاوکاری لە نێوان فیدراسیۆنی ژوورە
بازرگانییەکانی عێراق و چیک واژۆکرا.