PM:01:48:12/02/2025
1264 جار خوێندراوەتەوە
تیمەکانی دەزگای شەهیدانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەل دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی پشکنینی هونەرییان بۆ گۆڕێکی بەکۆمەڵ کردووە کە لەمدواییەدا لە شارۆچکەی فەلوجەى سەربە پارێزگای ئەنبار دۆزراوەتەوە و کاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی بەعس.
زڕغام کامیل، سەرۆکی تیمی نیشتمانیی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەو بارەیەوە رایگەیاند، لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا روفاتی ژن و پیاوی تێدایە و بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، لە هەر قۆناغێکدا ٢٠ بۆ ٢٥ کەس کۆمەڵکوژ کراون و دواتر خراونەتە گۆڕی بەکۆمەڵەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی پشکنینەکان گۆڕە بەکۆمەڵە
دۆزراوەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی بەعس و لە رێگەی تۆمەتبار "سەعدوون سەبری
ئەلقەیسی" دۆزراوەتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەی دۆزراوەتەوە
لە چوارچێوەی یاسای پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکاندایە لە دەزگای شەهیدانی عێراق دەکرێتە
لیستی پلانەکانیان بۆ دیاریکردنی ناسنامەی قوربانیان.