سەردێڕ:

پارێزگاری سەڵاحەدین دروستکردنی ٢٥ سایلۆی راگەیاند

AM:09:32:12/03/2025

876 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری سەڵاحەدین، دانانی بەردی بناغەی دروستکردنی ٢٥ سایلۆی هەڵگرتنی دانەوێڵەی راگەیاند، کە بەسەر چەند قەزایەکدا دابەشکراون، بە کۆی گشتی توانای پاشەکەوتکردنی ١٧٥ هەزار تۆنیان هەیە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، پارێزگاری سەلاحەدین رایگەیاند، بەردی بناغەی دروستکردنی ٢٥ سایلۆ لە پارێزگای سەڵاحەدین دانرا، کە بەسەر قەزاکاندا دابەشکرا، ١٠ سایلۆ لە قەزای دور، ١٠ لە قەزای عەلەم، ٥ سایلۆ لە بەیجی، بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستی جوتیاران بۆ وەرزی کشتوکاڵی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، پارێزگاری سەڵاحەدین هەمیشە هەوڵدەدات لە پێشەنگی بەرهەمهێنانی گەنم و جۆدا بێت، ساڵی رابردووش پلەیەکی باڵای لەنێو پارێزگاکان بەدەستهێناوە، پێشبینیش دەکرێت ئەمساڵ پلەی یەکەمی بەدەستبهێنێت، بە لەبەرچاوگرتنی زۆری بارانبارین و پشتبەستن بە ئاودێری نێوەندگیری.













گەلەری