سەردێڕ:

دژی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی؛ سبەینێ کرایە پشوو

PM:11:42:04/02/2025

7168 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند، "سبەینێ دەوامی فەرمی لە پارێزگاکە رادەگرین دەیکەینە پشوو وەک ناڕەزایتییەک دژی بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی".


ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا لە دژی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی رایگەیاند، وەک ناڕەزایەتییەک دژی بڕیارەکە، سبەینێ لە پارێزگای نەینەوا دەوامی فەرمی نابێت و دەکرێتە پشوو.

هەر لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییەوە، هاوپەیمانیی سیادە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، سەرەڕای رێزگرتن لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، بەڵام راگرتنی بڕیاری جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی تووشی شۆکی کردین.

ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای لێبووردنی گشتی لەگەڵ رێککەوتنی سیاسی کە هێزە نیشتمانییەکان لەسەری رێککەوتوون یەکدەگرێتەوە.

هاوکات وتیشی، یاساکە ماف بۆ خاوەنەکانی و متمانەی نێوان هاووڵاتییان و دامەزراوەکانی دەوڵەت دەگێڕێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی، فەرمانێکی وەلائی دەرکرد و بڕیاری دا بە راگرتنی جێبەجێکردنی یاساکانی لێبووردنی گشتی و باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان.













گەلەری

‌بەپەلە