AM:11:38:26/01/2025
1668 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانی عێراق لە هەوڵدایە بۆ کردنەوەى بازاڕى ناوەندى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ئەوەى بە نیوەى نرخى بازاڕ پێداویستییەکان بە خەڵک بفرۆشێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، زەهرە گەیلانی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازاڕەکانی ناوەندی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بازاڕە ناوەندییەکانی هەرێمی کوردستان موڵکی وەزارەتەکەیانن و لە هەوڵى ئەوەدان ئەوانیش هاوشێوەى شارەکانى دیکەى عێراق بکەنەوە.
هاوکات وتیشى، "بڕیارە بۆ ئەم مەبەستەش شاندێک رەوانەی هەرێمی
کوردستان بکرێت و لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەوبارەوە
بکەن.
"
باسی لەوەش کرد، بازاڕی ناوەندیی هەولێر ئێستا بووەتە چاودێریی بازرگانی و
بازاڕی ناوەندیی سلێمانیش باڵەخانەی لەسەر دروستکراوە، بەڵام دهۆک تاوەکو ئێستا لەلایەن
خۆیانەوە بەکاردەهێنرێت و کاروباری پسووڵەی خۆراکی تێدا رایی دەکرێت.