وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق رایگه‌یاند، له‌رووی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نمه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئاستی خۆبژێوی له گه‌نمدا و به‌رهه‌می ساڵانه شه‌ش ملیۆن ته‌نی تێپه‌ڕاندووه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، عه‌باس جه‌بر، وەزیری کشتوکاڵی عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پێشتر عێراق نزیكه‌ی سێ ملیۆن ته‌ن گه‌نمی له توركیاوه هاورده ده‌كرد، ئه‌مه‌ش ببووه هۆی له‌ده‌ستدانی پاره‌یه‌كی زۆر به‌هۆی هاورده‌كردنه‌وه، جگه له‌وه‌ش وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كاری كرد بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كاری زۆر له رێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نمه‌وه بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ش به شه‌ش تریلیۆن دینار پشتگیری جوتیاران كران كه یه‌كێكه له گرنگترین ده‌ستكه‌وته‌كانی حكومه‌ت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌كنیكه‌كانی ئاودێری مۆدێرن له ١٣
هه‌زار سیسته‌م و په‌رژینیان تێپه‌ڕاند، ئه‌مه‌ش وایكرد ئاو به رێژه‌یه‌كی زۆر له
روبار و شوێنه‌كانی دیكه وه‌رنه‌گیرێت، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كه بڕێكی له‌و شێوه‌یه
به‌كاربهێنرێت.
پێشتر، ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی رۆیته‌رز ئه‌نجامیدا ده‌ریخست،
به‌رهه‌می زۆری گه‌نم و زیاده‌ی گه‌وره‌ی دانه‌وێڵه له عێراق كه یه‌كێكه له
گه‌وره‌ترین هاورده‌كارانی گه‌نم له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌و مانایه بوو كه
حكومه‌ت ساڵانه ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بۆئه‌و مه‌به‌سته خه‌رجده‌كات.
حكومه‌ت زیاتر له دوو هێنده له نرخی بازاڕی جیهانی،
به‌رهه‌م لە جوتیاران ده‌كڕێته‌وه به‌مه‌به‌ستی هاندانیان له چاندنی خۆراكه سه‌ره‌كییه‌كان.
به‌پێی داتاكان له‌سه‌ر بنه‌مای ئاماره فه‌رمییه‌كان و
گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ زیاتر له ده‌یان به‌رپرسی حكومه‌ت و جوتیاران و خاوه‌ن كێڵگه‌كان
و شرۆڤه‌كاران و هه‌نارده‌كاران، حكومه‌ت به بڕی ٤٥٨.٣٧ ملیۆن دۆلار زیانی پێده‌گات
كاتێك پاره‌ی جوتیاران ده‌دات.