سەردێڕ:

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دوایین زانیاری لەسەر مووچە ئاشکراکرد

PM:08:10:28/01/2025

45688 جار خوێندراوەتەوە

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هەمووان چاوەرێی کۆبوونەوەی رۆژی هەینی داهاتووین لە بەغدا، لە نێوان هەردوو شاندی حکومەتی کاربەڕێکەر و وەزارەتی دارایی عێراق.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقم كرد و باسی دۆخی دارایی عێراق و ئاڵەنگارییەکان لەم ساڵدا کرا، دواتر لەسەر بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و پەیامی مەسرور بارزانی و دوا کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەر لەسەر ئەم دۆخە کە ئەنجامدرا بە جەنابی راگەیاند".

ئاماژەی بەوەشكرد، دواتر بۆ محمد شیاع سودانی بە وردەکاری تەواوی ئەو هەنگاوانەم باسکرد کە لەسەر داواکاری وەزارەتی دارایی فیدراڵ، حکومەتی کاربەڕێکەر و وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر رۆژانە بە بەردەوامی چەندین تیم بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کاردەکەن، بەڵام مووچەی خەڵکی کوردستان زۆر دواکەوتووە و بارودۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی هەرێم لە دۆخێکی دارایی خراپەو مووچە خۆران زۆر پشوو درێژ و خۆراگربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراقی روونکردەوە کە داواکاری هەرێم لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا دەبێت وەک هەرێم مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و یاسای بودجەو بریارەکانی دادگای فیدراڵی وەک خۆی بچێتە بواری جێبەجێکردن تایبەت بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، هەمووان چاوەرێی کۆبوونەوەی رۆژی هەینی داهاتووین لە بەغدا لە نێوان هەردوو شاندی حکومەتی کاربەڕێکەر و وەزارەتی دارایی عێراق بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی ئابووری عێراق.














گەلەری