سەردێڕ:

حکومەتی عێراق بۆ پاراستنی رێگاوبانەکان پلانێک بۆ رێکخستنی کێشی بارهەڵگرەکان جێبەجێدەکات

PM:02:45:14/02/2025

1560 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردن و شارەوانی گشتی عێراق رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم پلانێکییان ئامادەکردووە بۆ پاراستن و چاکردنی رێگاوبانەکان لە باری قورسی بارهەڵگرەکان.


ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، حسێن جاسم، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی رێگاوبان و پردەکان لە وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردن و شارەوانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هەماهەنگییەکی گەورە لەگەڵ هەرێم هەیە بۆ یەکخستنی بڵاوکراوە یان بەیاننامە سەبارەت بە کێشی ستاندارد، بەو پێیەی وێستگەکانی کێشکردن بەپێی بەیاننامەی ژمارە ٣ کاردەکەن، کە تێیدا باری ستاندارد دیاریکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانج لە یەکخستنی بەیاننامەکە لەگەڵ هەرێم ئەوەیە کە بگاتە بارێکی ستاندارد کە لە هەموو قایمقامیەتەکاندا گشتگیر کراوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بۆ بەراوردکردنی ئەو بارانەی کە بەسەر رێگا گشتییەکاندا تێدەپەڕن و وردبینییان بۆ بکرێت لەسەر بنەمای ئەم بەیاننامەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەرێم لەگەڵ تورکیای دراوسێدا دەرچەی گرنگی هەیە، کە لەرێگەیەوە بار بەسەر رێگای کەرکوک بەرەو بەغدا تێدەپەڕێت، ئەمەش وایکردووە کۆنتڕۆڵکردنی ئەو بارانەی لە باکوورەوە دێن بۆ بەغدای پایتەخت، لەپێناو پاراستنی تۆڕی رێگاوبانی نیشتمانی کە لەئەنجامی کۆنتڕۆڵنەکردنی بارەکاندا زۆر کاریگەری لەسەر بووە.













گەلەری

‌بەپەلە