سەردێڕ:

سودانی: بەغدا ناچێتە هیچ جەمسەرگیرییەكى سیاسیەوە

AM:10:43:22/02/2025

1632 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، عێراق ناچێتە هیچ جەمسەرگیرییەكەوە و وتیشى، لە رێی گفتوگۆوە كۆتاییان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێناوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، محمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە میانی بەشداریکردنی لە حەوتەمین دیالۆگی نێودەوڵەتی بەغدا باسى لەوەشکرد، عێراق پابەند بووە بە پرەنسیپی هاوسەنگی لە هەموو هەڵوێستە نێودەوڵەتییەکان، هەروەها رێبازێکی هاوسەنگی پاراستووە و رێگری لە بڵاوبوونەوەی ناکۆکی لە ناوچەکەدا کردووە و وتیشى، عێراقیان لە وابەستەیی و پاشكەوتەیی دەربازكرد.

هاوکات لە بەشێکى تری قسەکانیدا سودانى ئاماژەى بەوەکرد، لە رێی گفتوگۆوە كۆتایمان هێنا بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژى داعش و گواستنەوە بۆ پەیوەندی دوو قۆڵی لە دۆخێكی سیاسی ئاڵۆزدا.

ئەوەشى خستەڕوو، پشتیوانی خۆیان بۆ پڕۆژە و بیرۆکەی نوێ دووپات دەکەنەوە هەروەها ئاماژەی بە سەرکەوتنی هاندانی دیالۆگەکان دا دیالۆگی سعودییە و ئێران.













گەلەری