ئەمڕۆ بەغدا میوانداریی ٣٤ەمین لوتكەی وڵاتانی عەرەبی دەكات، حكومەتی عێراق ھەموو ئامادەكارییە ئەمنی و تەکنیکییەکانی بۆ پێشوازیی لە سەرکردە و بەرپرسانی عەرەبی تەواو کردووە و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش دەڵێت، رهنگه بهیاننامهی كۆتایی بابەتی چاوەڕوان نەکراو لهخۆبگرێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، لوتکەی عەرەبی بە بەشداری سەرکردە و پادشای وڵاتانی عەرەبی لە شاری بەغدا بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەم مەبەستەش عێراق بانگهێشتنامەی فەرمی بۆ زۆرێک لە سەرکردەکان ناردبوو.
لەو بارەیەوە، محەمەد شیاع سودانی، سهرۆك وهزیرانی
عێراق باسی لەوەکرد، كه رهنگه بهیاننامهی كۆتایی بابەتی چاوەڕوان نەکراو لهخۆبگرێت،
بهبێ ئهوهی باسی وردهكارییهكان بكات، ئهمهش دهرگا بهرووی چهندین ئهگهردا
دهكاتهوه سهبارهت بهو ههڵوێسته هاوبهشانهی له كۆتایی لوتكهكه رادهگهیهنرێت.
هاوکات باسم
عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراقیش وتی، لوتکەی عەرەبی کە بڕیارە ١٧ـی ئەم مانگە لە
بەغدا بەڕێوەبچێت، یەکێک دەبێت لە گرنگترین لوتکە عەرەبییەکان.
لە
یەکەم دانیشتنی لوتکەدا، کە لە کۆشکی حکومەت لە بەغداد بەڕێوەدەچێت، شاندی شانشینی
بەحرەین، سەرۆکی لوتکەی پێشوو، وتارێک پێشکەش دەکات، دوای ئەوە وتە و پۆستی
سەرۆکایەتی لوتکە رادەستی عێراق دەکات، كە سەرۆکایەتی دانیشتنی ٣٤ی ئێستای لوتکە
دەكات.
هەر
ئەمڕۆ، دووەم دانیشتنی سەرەکی پێنجەمین لوتکەی گەشەپێدانی عەرەبی بەڕێوەدەچێت، کە
بە وتارێکی لوبنان سەرۆکی پێشوی لوتکەکە دەستپێدەکات، دواتر سەرۆکایەتی و وتە
رادەستی عێراق دەکرێت، کە سەرۆکی ئێستای لوتکەیە.
دوا
نیوەڕۆی ئەمڕۆش، كۆنگرەی لوتکەی عەرەبی بە سێیەمین دانیشتنی گشتی کۆتایی دێت،
دواتر وتاری كۆتایی سەرۆكایەتی كۆنگرە لوتکە پێشكەش دەكرێت، بەدوایدا وتەی
سەرۆکایەتیی لوتکەی ٣٥ی داهاتوو وتارێک پێشکەش دەکات، پاشان چالاکییەكان بە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش لەلایەن فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و ئەمینداری گشتی
کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی کۆتایی دێت.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، لە کارنامەی لوتکەی عەرەبیدا سەرجەم دۆسیەو قەیرانەکانی
ناوچەکەو پرسە چارەنووسسازەکانیش گفتووگۆی لەبارەوە دەکرێت، بۆ ئەم
مەبەستەش حكومەتی عێراق ھەموو ئامادەكارییە ئەمنی و تەکنیکییەکانی بۆ پێشوازیی لە
سەرکردە و بەرپرسانی عەرەبی تەواو کردووە.
هاشم ئازاد