سەردێڕ:

سێ ولات دژی بڕیارەکەی ترەمپ بۆ باج خستنەسەر کاڵاکانیان وەستانەوە

AM:11:31:02/02/2025

1600 جار خوێندراوەتەوە

هەر یەک لە چین و کەنەدا و مەکسیک دژی بڕیارەکەی ترەمپ بۆ باج خستنەسەر کاڵا و شتومەکەکانیان وەستانەوە و بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بە شکاندنی یاسای بازرگانی نێودەوڵەتی ناودەبەن و هەرەشەی باج خستنەسەر کاڵای ئەمریکی دەکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئاژانسە جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، حکومەتی چین نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لەو بڕیارەی ترەمپ و رایانگەیاند، ئەمریکا یاسای بازرگانی نێودەوڵەتی شکاندووە.

هاوکات، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا رایگەیاند، وڵاتەکەی رێکاری نوێ دەگرێتەبەر دژ بە  یاسای نوێی باجی ئەمریکا لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات و هۆشیاریدا ئەو بڕیارەی ترەمپ لێکەوتەی خراپی بۆ سەر ئەمریکییەکان دەبێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، بەهۆی نەپاراستنی سنوری وڵاتەکانیان و کۆنتڕۆڵنەکردنی هاتنی کۆچبەران و هەناردەکردنی دەرمانێک کە وەک ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنرێت، باج دەخاتەسەر کاڵا و شتومەکی چین و مەکسیک و کەنەدا کە بۆ ئەمریکا هەناردەی دەکەن.

 













گەلەری