سەردێڕ:

عێراق؛ پڕۆسەی گەڕاندنەوەی حاجیان لە رێگەی دەروازەی عەرعەرەوە تەواو بووە

PM:05:54:20/06/2025

2456 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق تەواوبوونی پڕۆسەی گەڕاندنەوەی حاجیانی عێراقی لە رێگەی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە راگەیاند.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکان وتی، بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەسەڵاتی دەروازە سنوورییەکان سەرجەم کارمەندەکانی خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی گەڕاندنەوەی حاجیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەروازە سنوورییەکان پڕۆسەی گەڕاندنەوەی حاجیانی عێراقیان لە رێگەی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە تەواوکردووە و لە ئێستادا کاردەکەن بۆ ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ وڵاتەکەیان.

دەشڵێت، ئەمە بە پێشکەشکردنی رێکار و خزمەتگوزارییە پێویستەکان ئەنجام دەدرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کارکردن بەردەوامە بۆ دەستەبەرکردنی رێگەی گەڕانەوەی گەشتیارانی عێراقی کە لە دەرەوەی عێراق گیریان خواردووە بەهۆی داخستنی هێڵی ئاسمانی.
















گەلەری