سەردێڕ:

کشتوکاڵی عێراق: ساڵی رابردوو بەرهەمی گەنم شەش ملیۆن و ٤٠٠ هەزار تەنی تێپەڕاند

PM:12:48:01/04/2025

952 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاندووە، بەروبوومی گەنم زۆر زیادیکردووە و لەپاڵ ئەوەیشدا ١٣ جۆر بەروبوومی کشتوکاڵی هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، وتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت، ساڵی رابردوو بەرهەمی گەنم شەش ملیۆن و ٤٠٠ هەزار تەنی تێپەڕاندووە و وەزارەتەکەش بەردەوام کاردەکات بۆ زیادکردنی ئەو بڕە لەڕێی بەرەو پێشبردنی زیاتری سیستمی ئاودێریی کشتوکاڵی و بەکارهێنانی سیستمی سەردەمیانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتەکە لە چەندین رووەوە هاوکاری جوتیاران و بەرهەمهێنەران بووە و بەوهۆیەوە لە ئێستادا ١٣ جۆر بەرهەمی کشتوکاڵیی عێراق هەناردەی وڵاتانی دەرەوە دەکرێت.













گەلەری