AM:09:44:29/01/2025
51532 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی فیدراڵی عێراق رایگەیاند، ئامادەکاری دەکەن بۆ دامەزراندنی زیاتر لە پێنج هەزار و ٢٠٠ کەس کە خاوەن بڕوانامەی پێشکەوتوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، سەعد لامی بە رۆژنامەی سەباحی وت، دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق داتاکانیان دامەزراندنی ئەو کەسانەی پەسەند کرد دەستیان کرد بە رێکارەکان بۆ دامەزراندنیان و لە ئێستا ئامادەکارییەکان لە قۆناغی کۆتایین.
باسی لەوەشکرد،
لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ ئەنجومەنەکەیان نزیکەی ٦٠ هەزار کەسیان دامەزراندووە
کە هەڵگری بڕوانامەی پێشکەوتوون.