PM:06:53:01/02/2025
1340 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا لەعێراق، ٢٠٦ جۆر دەرمانی جۆراوجۆر بەكوالێتی بەرز بەرهەمدەهێنێت و لەناو ئەو دەرمانانەدا دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی تێدایە.
ئەمرۆ شەممە ١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، محەمەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دروستکردنی دەرمان لە سامەڕا رایگەیاند، ژمارەی ئەو دەرمانە جۆراوجۆرانەی لە كۆمپانیاكەیان تۆماركراوە و ئامادەن بۆ بەرهەمهێنانیان (٢٦٠) جۆرە، ئەمە بێجگە لەو دەرمانە جۆراوجۆرانەی دیكە كە لەسەر خواستی نەخۆشخانە و دەرمانخانەكان بەرهەمدەهێنرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرهەمهێنانی
بەشێك لە دەرمانە جۆربەجۆرەكان لە وەرزێكەوە بۆ وەرزێكی دیكە دەگۆڕێت و بەپێی
خواست و بڵاوبوونەوەی پەتا وەرزییەكان بەرهەمهێنایان زیاد و کەم دەکات.
وتیشی، پێشتر و لە ساڵی
(٢٠٢٤)ـدا ئامادەكاری بۆ بەرهەمێهێنانی (٢٠٠) جۆر دەرمان كراوە بەكوالێتی بەرز.
جەختیشی
كردەوە، كۆمپانیای دروستکردنی دەرمان لە عێراق توانای بەرهەمهێنانی دەرمانی نەخۆشییە
درێژخایەنەكانی هەیە و ئامادەكاری كراوە بۆ دروستكردنیان.