سەردێڕ:

کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق: هەوڵدەدەن ژمارەی سودمەندانی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی زیادبکەن

PM:02:19:08/02/2025

1448 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، هەوڵدەدەن ژمارەی سودمەندان لە مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی زیاد بکەن و وتیشی، تا ئێستا ١٥ ملیۆن کەسیان خستووەتە ناو چاودێری کۆمەڵایەتییەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئەحمەد ئەسەدی، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق باسی لەوەکرد، ١٥ ملیۆن هاوڵاتی لە عێراقدا هەن کە سوودمەندن لە مووچەی جودێری کۆمەڵایەتی و هەوڵیشدەدەن هاوڵاتیانی زیاتر لەو مووچەیە سووندمەند بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەبەردەوامی هەوڵ دەدەن بۆئەوەی بەرنامەکانی حکومەت لە ١٠٠٪ تەواو بکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەژاری لە وڵاتدا و هەموو شەش مانگ جارێک لیژنەی تایبەتمەندی وەزارەت  راپۆرتی تایبەت بە دانیشتوان ئامادەدەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا توانیویانە خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتەکەیان بەباشترین شێوە بگەیەنن بە هاوڵاتیان.

 وتیشی، چاوەڕوانن لە بودجەدا رێژەی زیاتر دابینبکرێت بۆئەوەی بتوانن خزمەتگوزارییەکانیان باشتر بکەن.













گەلەری

‌بەپەلە