سەردێڕ:

لە دوو ساڵی رابردوودا هەژاری لە عێراق ٪٢٣ بۆ ٪١٦ کەمیکردووە

PM:05:27:15/02/2025

1180 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا لە عێراق رێژەی هەژاری ٪٧ و بێکاری ٪٢ دابەزیووە.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئەحمەد موسەوی، سەرۆکی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو پڕۆژە و کارانەی حکومەتی سودانی ئەنجامیداوە، لە ماوەی دووساڵی رابردوودا ڕێژەی هەژاری ٪٢٣ بۆ ٪١٦ وە دابەزیوە.

وتیشی، رێژەی بێکاریش ٪١٦ وە بۆ ٪ ١٤ کەمیکردووە و پڕۆسەی سەرژمێری هاوکاریان بووە لە دیاریکردنی ناوچە هەژارنیشینەکان وکارکردن بۆ باشترکردنی گوزەرانیان.














گەلەری