سەردێڕ:

باسم عەوادی: هیچ گۆرانکارییەک لە کاتی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان نەکراوە

AM:09:56:17/02/2025

960 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، هیچ گۆڕانکارییەک لە کاتی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق نەکراوە و وتیشی، "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتی سوریای نوی باشە".


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی شوباتـی ٢٠٢٥، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو وادەیەی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رێکەوتنیان لەسەر کردوو کە لەلایەن لیژنەی باڵای سەربازییەوە دەرچووە بۆ مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق هێشتا ماویەتی و هیچ گۆڕانکاریییەک رووی نەداوە.

هاوکات وتیشی، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتى نوێی سوریا باشە و هەر لە سەرەتاوە عێراق دەستێوەردانی لە کاروباری سوریادا نەکردووە و عێراق ئامادەی هاوکاریکردنی ئەو وڵاتە بووە و وتیشی، وەزیری دەرەوەی سوریا بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکە سەردانی بەغدا دەکات.













گەلەری

‌بەپەلە