سەردێڕ:

عێراق بۆ پەرەپێدانی چەند کێڵگەیەکی نه‌وتی کەرکوک گرێبه‌ستی واژۆكرد

PM:02:03:10/03/2025

1368 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوت، گرێبەستێکی بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک کە پێکهاتووە لە ("ئاڤانا" و "بابا"، بای حەسەن، خەباز و جەمبور) لەگەڵ کۆمپانیای بی پی بەریتانی واژۆ کرد.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ــی ئازارـی ٢٠٢٥، وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەشکرد، واژۆکردنی گرێبەستی پەرەپێدانی کێڵگەکانی کۆمپانیای نەوتی باکور دەستکەوتێکی گەورەیە، شانازیی بۆ وەزارەت و کۆمپانیاکە دەکرێت، بەتایبەتی دوای ماوەیەک لە راگرتن.

ئەوەشی خستەڕوو، کارەکانی پەرەپێدان و نۆژەنکردنەوەی بڕی بەرهەمی نیشتمانی زیاد دەکات، جگە لە وەبەرهێنان لە غاز و زیادکردنی بڕی بەرهەمەکەی بۆ پاڵپشتیکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، جێگای سەرنجە گرێبەستەکە نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی چوار کێڵگەی کەرکوک لەخۆدەگرێت، ئەمە جگە لە نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی دامەزراوەکانی غاز لە کۆمپانیای غازی باکوور.














گەلەری