سەردێڕ:

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە چەند بوارێکی ئەمنیدا لەگەڵ فەرەنسا و بەریتانیا رێککەوتووین

PM:05:49:31/03/2025

1316 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ فەرەنسا و بەریتانیا رێککەوتووە بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییەکان لە چەند بوارێکی ئەمنیدا لەوانەش بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و قاچاخچێتی کۆچبەران.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ فەرەنسا و بەریتانیا رێککەوتووە بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییەکان لە چەند بوارێکی ئەمنیدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێکەوتنەکە خۆی دەبینێتەوە لە بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان وڵاتانی پەیوەندیدار لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی زانیاری و بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکان.

هەروەها، بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان بە هەموو جۆرەکانییەوە، لەوانەش بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و قاچاخچێتی کۆچبەران.













گەلەری