PM:08:24:12/02/2025
1688 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق کۆبوونەوە و باسیان له پێشخستنی هاوکارییەکان کرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاستەنگەکان و به‌دیهێنانی ئامانجه هاوبه‌شه‌كان.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حه‌سسان، نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، كۆبووه‌وه و تاتوێی چه‌ند پرسێكیان كرد و به پێویستیان زانی ئاستی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاستەنگەکان و به‌دیهێنانی ئامانجه هاوبه‌شه‌كان پێش بخرێت.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا، سودانی و محه‌ممه‌د حه‌سسان، دوایین پێشهاته‌كانی
ناوچه‌كه‌یان گفتوگۆ كردووه و جه‌ختیان له‌سه‌ر رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
كردووه‌ته‌وه بۆ سڕینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا.
هاوكات، به پێویستیان زانیوه هه‌ماهه‌نگی و هاریكارییه‌كان بۆ هاوكاریكردنی
سورییه‌كان له‌م قۆناغه‌دا بۆ رێكخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی كه هه‌موو پێكهاته‌كان
تێیدا به‌شدار بن، چڕ بكرێته‌وه.