موقتەدا سەدر دوای ئامادەکاری کردن بۆ بەشداربوون لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بە فەرمی ناوی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆمارکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، مەقتەدا سەدر بە فەرمی ناوی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆمارکرد و چاوەڕوان دەکرێت بە گەڕانەوەی بۆ ناو پەرلەمان حکومەتی عێراق و دۆخی عێراق گۆرانکاری بەسەردابێت.
هاوکات، سەدر چوار ساڵە خۆى ئامادە دەکات و دوورکەوتووەتەوە، دۆخى ئێستاى
عێراقیش وەک پێشتر لە قازانجى ئیدارەى دەوڵەت نەماوەتەوە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، موجاشاع تەمیمی، بەرپرسی باڵای رەوتی سەدر چەند رۆژێک لەمەوبەر ئاماژی
بەوەکردبوو، فشاری جەماوەری هەیە بۆ ئەوەی رەوتەکە بگەڕێتەوە ناو کایەی سیاسی و پێشبینیشی
کردبوو دوو مانگ پێش هەڵبژاردنەکان گەرانەوەکە بەفەرمی رابگەینرێت.
لای خۆشیەوە، ئەندامێکی
دەوڵەتی یاسا بە میدیا عەرەبییەکانى راگەیاندبوو، پێشوازی لە گەڕانەوەی رەوتی سەدر
دەکەن بۆ ناو کایەی سیاسی و بەشداریکردن لە پڕۆسەی هەڵبژاردن.