PM:07:04:18/02/2025
1436 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، مووچەخۆران دڵنیا دەکاتەوە کە بە تەواوی مووچە دابین کراوە و تەنها داهاتی نەوت و دۆلار بەسە بۆ دابینی کردنی مووچە. دەشڵێت، هیچ بانکێکی عێراق سزایی یاسایی نەدراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "دڵنیاتان دەکەینەوە مووچە دابین کراوە و هیچ نیگەرانییەکی ناوێت تەنها داهاتی نەوت و دۆلار بەسە بۆ دابینکردنی پارەی مووچە و زیاتریش".
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی
بەوەشکرد، چەند سەرچاوەیەکی داهاتی دیکەش هەن کە دەتوانرێت کورتهێنانی پێ پر
بکرێتەوە.
سەبارەت بە سزادانی بانکەکانی عێراق باسی لەوەکرد، هیچ بانکێکی عێراق سزایی یاسایی نەدراوە و ئەو هەواڵانە رەت دەکەنەوە.
گۆران عەبدوڵا - بەغدا