PM:01:59:05/02/2025
1756 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، خشتەی کاتی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە وڵاتەکە پێویستی هێزە ئەمنییەکان بۆ مەشق و راهێنان و کەرەستە و لۆجستی و بابەتی تەکنیکی لەبەرچاو گیراوە بۆیە خشتەی کاتی دیاری کراوە و بەپێی پلانەکە بەردەوامە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی شوباتی ٢٠٢٥، سەباح نومان وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، "لیژنە هاوبەشەکانی عێراق و ئەمریکی، بەتایبەتی لیژنە ئەمنییەکانی عێراق، دوای چەند کۆبوونەوەیەک لە بەغدا و واشنتن، گەیشتنە خشتەی کاتی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان. لەم خشتە کاتیانەدا پێویستی هێزەکانی عێراق بۆ مەشق و راهێنان لەبەرچاو گیراوە و تا ئەو رادەیەی هێزەکانی عێراق گەیاندوویانە". لە رووی ئامادەیی و ئامێر و راهێنان و هەموو بابەتە لۆجستی و تەکنیکییەکانەوە".
ئاماژەی
بەوەشکرد، "ئەو خشتانەی کە دانراون جێگیرن، کارەکانیش بەپێی پلان دەڕۆن ئەوانە
دوای هەڵسەنگاندنی توانا ئەمنییەکانی عێراق و هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی ئێستا و
تواناکانی داعش کە نەماون هەموو ئەو بابەتانە لەبەرچاو گیراون کاتێک خشتەی کاتی
کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دانرابوون".
سەبارەت بە دۆخی
ئەمنی لەسەر سنووری عێراق و سوریا، روونیشیکردەوە کە "مەرزی عێراق بەتەواوەتی
پارێزراوە، بەو پێیەی دیوارێکی کۆنکرێتی هەیە و هێزی پاسەوانی سنووری پێویست هەیە
کە لەلایەن یەکەکانی سوپای عێراق و هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەرییەوە پاڵپشتی دەکرێن
سنوورەکە بە تەکنەلۆژیای تەکنیکی و لۆجستی و هەستەوەریش پاڵپشتی کراوە، بۆیە دڵنیایی
لەسەر سنووری عێراق هەیە".
لە ٢٧ی ئەیلولی
٢٠٢٤، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە فەرمی کۆتایی ئەرکەکەی لە عێراق لە ماوەی ١٢
مانگدا راگەیاند، و لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ٢٠٢٥ ئەرکەکەیان بە کۆتا دێت.