سەردێڕ:

کۆبوونەوەی دووەمی نێوان شاندی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی مووچە کۆتایی هات

PM:12:51:01/02/2025

4164 جار خوێندراوەتەوە

کۆبوونەوەی دووەمـی شاندی هەرێم و بەغدا سەبارەت بە جێگیرکردنی لیستی مووچە و لیستی خانەنشینی و چەند پرسێکی دیکە کۆتاییهات.


ئەمڕۆ شەممە ١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، کۆبوونەوەی دووەم لە نێوان شاندی هەرێم و بەغدا لە وەزارەتی دارایی عێراق ئەنجامدرا لە نێوان شاندی هەرێم و بەڕێوەبەری بەشەکانی وەزارەتی دارایی سەبارەت بە پرسەکانی جێگیرکردنی لیستی مووچە و لیستی خانەنشینی.

هاوکات لەدوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە تاکو ئێستا هیچ راگەیەندراوێک بلاونەکراوەتەوە لەسەر ناوەرۆک و ئەنجامی کۆبوونەوەکە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا، لە کۆبوونەکانی نێوان شاندی هەرێم و بەغدا بڕیاربوو لەسەر بابەتەکانی لیستی دیجیتاڵی مووچە بۆ هەر ١٢ مانگەکەی ئەمساڵ و بڕی تەرخانکراوی مووچەی مانگانە کە پیشنیازکراوە ٩٠٠ بۆ ٩٥٠ ملیار دینار بۆ هەرمانگێک تەرخانبکرێت. 
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ مووچەی مانگی یەک داوای ترلیۆنێک و ١٢٤ ملیار دیناری کردووە. 
هەروەها هەرێم داوای ٨٠٠ ملیار دینار قەرزی کردووە بۆ مووچەی مانگی ١٢.












گەلەری