PM:05:32:05/02/2025
956 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردراوە بە زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی دەرمان و پەرەپێدانی کارگەکانی دەرمان، دەشڵێت، کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی دەرمان دەیانەوێت هاوبەشی لەگەڵ عێراق بکەن لە پیشەسازی دەرماندا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ـی شوباتـی ٢٠٢٥، سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق سیاسەتی پاڵپشتی و هاندانی پیشەسازی نیشتمانی بە گشتی و پیشەسازی دەرمان و پرەنسیپی خۆجێییکردنی پیشەسازی دەرمانی گرتووەتەبەر و ئەمڕۆش ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق باکێجێکی پەسەندکرد تایبەت بە پەرەپێدانی بواری بەرهەمهێنانی دەرمان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڕیارەش لەدوای زیادبوونی
روونی ژمارەی بڕگە چارەسەرییە بەرهەم هێنراوەکانی ناوخۆ و پەرەپێدانی کارگەکانی
ئێستا و زیادبوونی هێڵەکانی بەرهەمهێان هات.
ئەوەشی خستەڕوو، رێککەوتنەکە لەگەڵ کۆمپانیای جیهانی
فەرەنسی سانۆفی واژۆ کراوە و کۆمپانیاکە خواست و ئارەزووی دروستکردنی کارگە لە
ناوخۆی عێراقدا راگەیاندووە، ئەمەش دەبێتە پاڵپشتیکردنی ئابووری نیشتمانی و دامەزراندنی
هێزی کاری عێراقی، هەروەها خێراکردن و ئاسانکاری بۆ بەرهەمهێنانی کەرەستەی چارەسەری
و ئامادەکارییە پزیشکییەکان لە ناوخۆی وڵاتدا، کە هاوکارە لە پەرەپێدانی سەرجەم
خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، هاوکات لە چوارچێوەی دەستکەوتەکانی حکومەتدا لە پەرەپێدانی
کەرتی تەندروستی.
باسی لەوەشکرد، کۆمپانیا بییانیەکان خواستی
خۆیان دەربڕیەوە بۆ هاوبەشیکردن و لەگەڵ عێراق.