PM:02:09:12/02/2025
4768 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تا سەرەتای ھەفتەی داھاتوو ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەست پێدەکاتەوە، دەشڵێت، لایەنی تورکیش ئامادەکاریی دەربڕیوە بۆ ئەوەی دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم بکرێت.
د. سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند، ئەگەر لەم ھەفتەیەدا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەست پێنەکات، سەرەتای ھەفتەی داھاتوو دەست پێدەکاتەوە، چونکە ھیچ ڕێگرییەک نەماوە و ئامادەکاریی تەواوی بۆ کراوە.
ئاماژەی
بەوەکردووە، لایەنی تورکیش ئامادەکاریی دەربڕیوە بۆ ئەوەی دەست بە ھەناردەکردنەوەی
نەوتی ھەرێم بکرێت و بۆرییەکان ھیچ گرفتیان نییە ، بۆیە ئامادەکاری کراوە لە یەکەم
ڕۆژدا ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەرێم ھەناردەی دەرەوە بکرێت و بۆ ھەر بەرمیلێکیش ١٦
دۆلار بۆ کۆمپانیاکان حیساب دەکرێت.
ئەوەشی
خستەروو، یەکەم ھەنگاو نەوت ھەناردە دەکرێتەوە و دواتر قۆناغی دیکەی بەدوادا دێت، بۆیە
ھاتنی دەستەیەکی ڕاوێژکاری بە ھەماھەنگی لە نێوان ھەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی
ھەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەو بۆرییە نزیکی دوو ساڵە نەوتی پێدا نەچووە ئێستا بڕیارە چێک بکرێتەوە و بۆئەو مەبەستە تیمێکی تەکنیکی عێراق و هەرێم لەگەڵ تورکەکان لە خەتن و دوای ئەوەی ڕێووشوێنە تەکنیکیەکان تەواو دەکەن، بڕیارە تا سەرەتای مانگ ولە مانگی سێ هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە.