سەردێڕ:

رەزامەندى لەسەر دامەزراندنى یەکەمەکان درا

PM:05:03:18/02/2025

45228 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر یەکلایکردنەوەی دامەزراندنی یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا کە کۆی گشتیان (٥٩٠٣) کەسە و لە بودجەکانی پێشوودا پەسەندکراون.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و کە تیایدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر دیاریکردنی نمرەی کار بۆ یەکەم و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا دەدات، بە کۆی گشتی ٥٩٠٣ نمرەی کار کە لە چوارچێوەی بودجەی پێشوو پەسەندکراون.

هاوکات، دوو رۆژی رابردوو لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمان پەیوەندی بە سەرۆکی حکومەتەوە کردبوو بۆ ئەوەی فایلی خوێندکارە باڵاکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا بخرێتە کارنامەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق رێکارەکانی پەیوەست بە سڕینەوە و دروستکردن لەناو ستافی وەزارەت و بەپێی نمرە پەسەندکراوەکانی تەواو کردبوو.














گەلەری

‌بەپەلە