AM:10:15:20/03/2025
1404 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی پڕۆژه‌كانی گواستنه‌وه و دابه‌شكردن ده‌كەنه‌وه بۆ رێگریكردن له به‌فیڕۆدان و كه‌مكردنه‌وه‌ی له‌ده‌ستدانی كاره‌با له وه‌رزی هاویندا و وتیشی، له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌وڵانه‌دا كار بۆ هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نوسینگەی سودانی بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی باسی لەوەکردووە، لە رێگەی چەند کۆمپانیایەکەوە هەوڵی رێکخستنەوەی تۆڕی کارەبای نشتیمانی دەدەن بۆ کەمکردنەوەی بە فیڕۆدانی کارەبا بۆ وەرزی هاوینی ئەمساڵ.
ئاماژە بەوەشکراوە، پڕۆژەکە بە پێداچوونەوە بە ٣٢٣ وێستگە دەستی پێکردووە
و لەگەڵ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانیشدا هەوڵی زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەدرێت لە
وێستگەکاندا.
هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌دا كار بۆ هه‌مه‌جۆركردنی
سه‌رچاوه‌كانی وزه ده‌كرێت و پڕۆژه‌شیان له‌بواری وزه‌ی خۆر و پاكدا هه‌یه و له
جێبه‌جێكردندان.