سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق فرۆشی حەواڵەی دەرەکی رێژەی ٪٩٧ی تێپەڕاند

PM:03:40:19/02/2025

844 جار خوێندراوەتەوە

فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق، فرۆشی حەواڵەی زیاتر ٪٩٧ی کۆی حەواڵەی دەرەکی تۆمارکرد. بە نزیکەیی زیاتر لە ٢٨٧ ملیۆنی تێپەڕاند.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی شوبات ٢٠٢٥، ئاژانسی شەفەق بڵاوی کردەوە، بانکی ناوەندی لە زیادکردنەکەیدا ٢٨٧ ملیۆن و ٤٠٦ هەزار و ٨٥٧ دۆلاری فرۆشتووە بە نرخی بنەڕەتی ١٣١٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها بە هەمان نرخ بۆ گواستنەوەی دەرەکی، هاوکات نرخی ئاڵوگۆڕی دراو گەیشتووەتە ١٣٠٥ دینار بۆ هەر دۆلارێک لە مامەڵەی نەختینەیی.

ئەوەشی خستەڕوو، تەنها بانکێک دۆلاری بە کاش کڕیوە، لەکاتێکدا نۆ بانک داواکارییەکانی بەرزکردنەوەی باڵانسەکانیان لە دەرەوەی وڵات جێبەجێکردووە، هەروەها ١٣ کۆمپانیای ئاڵوگۆڕکردن بەشدارییان لە زیادکردنەکەدا کردووە.













گەلەری

‌بەپەلە