بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، پارێزگاری بانکەکە لەگەڵ شاندێکی بازرگانی ئەمریکا کۆبووەتەوە و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان و فراوانکردنی وەبەرهێنان کردووەتەوە لە عێراقدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانی وەبەرهێنان کراوە لە بواری وزە و تەکنەلۆژیا و ئابووری.
ئاماژە بەوەکراوە، لە میانەی دیدارەکەدا پەیوەندییە
بانکی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات و سەردانی چاوەڕوانکراوی وەفد بانکی ناوەندی
عێراقی بۆ واشنتۆن و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ژووری بازرگانی ئەمریکی و کۆمپانیا ئەمریکییەکان
لە مانگی نیسانی داهاتوو تاوتوێ کرا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پارێزگاری بانکی ناوەندی لە
میانەی دیدارەکەدا جەختی کردەوە کە بانکی ناوەندی عێراقی پشتگیری رەوتی گەشەی
ئابووری لە عێراق و پێشکەشکردنی پشتگیری پێویست بۆ کۆمپانیا جیهانییەکان دەکات کە
دەیانەوێت لە عێراق وەبەرهێنان بکەن،لەوانەش کۆمپانیا و بانکە ئەمریکییەکان.
باس لەوەشکرا، لە دیدارەکەدا خواستی کۆمپانیا ئەمریکییەکان
بۆ وەبەرهێنان لە کەرتەکانی وزە و ژێرخان و تەکنەلۆژیای نوێ و وەبەرهێنانی سەقامگیری
ئەمنی تاوتوێکر ا و هەردوولا میکانیزمەکانی بازرگانی نێودەوڵەتی و پرۆسەی گواستنەوەی
عێراقیان بۆ کارکردن بە شێوەیەکی تەواو لە گواستنەوە دەرەکییەکان لە رێگەی بانکە پەیوەندیدارەکانەوە
تاوتوێکرد.