سەردێڕ:

عێراق بە پشتبەستن بە تیشکی خۆر هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنیت

PM:08:06:06/03/2025

1068 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی زیادكردنی وزەی كارەبا و فرەچەشنكردنی سەرچاوەكانی بەرهەمهێنانی وزە، عێراق دەستیکردوە بەدروستکردنی وێستگەیەکی کارەبا كە سود لە وزەی خۆر دەبینێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، بۆ زیادكردنی تەزوی كارەبا و كەمكردنەوەی پشت بەستن بە سوتەمەنی، عێراق لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی فەرەنسی گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە بەسرە بە توانای (١٠٠٠) مێگاوات بنیاد دەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەکە لەسەر روبەری نۆ هەزار دۆنم زەوی لە لەبیابانەكانی پارێزگاری بەسرە دەخرێتە بواری جێبەجیكردنەوە كە نزیکەی دوو ملیۆن پانێڵی خۆری لەخۆدەگرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، وێستگەكە بەسەر چوار یەکەی بەرهەمهێناندا دابەشکراون كە توانای بەرهەمهێنانی هەریەكەیەك (٢٥٠) مێگاوات كارەبایە، كۆی گشتی بەرهەمی وێستگەكە لە (١٠٠٠) مێگاوات كارەبای خاوێن پێكهاتوە.













گەلەری