سەردێڕ:

نوسینگەی سودانی و بانکی ناوەندی عێراق راگەیەندراوێكیان له‌باره‌ی چاکسازی بانکی بڵاوکردەوە

PM:11:21:04/02/2025

1712 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی "چاکسازی بانکی"یان ده‌ستپێكردوه‌ كه‌ لەمێژووی گەشەسەندنی ئابووری عێراقدا وەرچەرخێکی گرنگە، ده‌شڵێت، ئەم دەستپێشخەرییە لە چوارچێوەی ستراتیژێکی فراوانتردا دێت، کە ئامانجی مۆدێرنکردنی کەرتی بانکییە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "چاکسازی بانکی کۆڵەکەیەکی گرنگی چاکسازی ئابووری پێکهێنا لەبەرنامەی حکومەتدا و بەمەبەستی تەواوکردنی ئەو هەنگاوە گرنگانەی کە حکومەت لەسەرەتای دەستبەکاربوونیەوە لەم چوارچێوەیەدا دەستیپێکردوە، لەپێناو بەدیهێنانی پاکێجێک لەئامانجەکانی گەشەپێدان کە پێویستی بە پەرەپێدانی بانکی هەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەتی عێراق بەهاوکاری بانکی ناوەندی عێراق دەستیکردووە بە دەستپێشخەرییەکی گشتگیر، کە بریتییە لە پڕۆسەی چاکسازی ستراتیژی بانکی یەکخراو.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئه‌و هه‌نگاوه‌ لەمێژووی گەشەسەندنی ئابووری عێراقدا وەرچەرخێکی گرنگە، لەگەڵ رادەی پابەندبوون بە بەبەرزکردنەوەی ئاستی ستاندارتی بانکی و پتەوکردنی نەرمی دارایی و پاڵپشتیکردن لە کێبڕکێی سیستەمی دارایی دەگونجێت، هەر وەک چۆن حکومەت کاردەکات بۆ پاڵپشتیکردنی چاکسازی و هەوڵەکانی بانکی ناوەندی عێراق بۆ پەرەپێدانی کەرتی بانکی.

باس لەوەشکراوە، ئامانج لەو چاکسازییە گشتگیرانە هاوتابوونە لەگەڵ پێشکەوتنەکانی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان و بەشدار دەبێت لە کردنەوەی هاوبەشی و دەرفەتەکانی پەیوەندی فراوان لەگەڵ جیهانی دەرەوە لەمامەڵە بانکى و داراییە مۆدێرنەکاندا لەکاتێکدا بانکی ناوەندی کاردەکات بۆ جێبەجێکردن و پەرەپێدانی رێکخستنی و چوارچێوەی چاودێری لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانى، بەشێوەیەک بەشدار بێت لە بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام لە کەرتی بانکیدا، هەر وەک چۆن حکومەتی عێراق کاردەکات بۆ پاڵپشتیکردنی چاکسازی و هەوڵەکانی بانکی ناوەندی عێراق بۆ پەرەپێدانی کەرتی بانکی.













گەلەری