وتەبێژی حکومەتى عێراق وەڵامى حکومەتى کاربەڕێکەری دایەوە و جەخت دەکاتەوە کە پابەندن بەو هەموارەى یاسای بودجە کە بۆ پەرلەمانیان ناردووە و دەشڵێت، ئاستەنگیان بۆ هەمواری ماودەى تایبەت بە هەناردەى نەوتى هەرێم دروست نەکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، "له‌سه‌ر بنه‌مای په‌رۆشی حكومه‌ت بۆ شه‌فافیه‌ت و ئاشكراكردنی پێشكه‌وتنی كاره جێبه‌جێكاریه‌كانی بۆ هاوڵاتیان، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به پرسی بودجه، كه پایه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پابه‌ندبونانه‌ی كه له به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا هاتون، ئێمه پابه‌ندبونی حكومه‌ت پشتڕاستده‌كه‌ینه‌وه به‌و هه‌مواركردنانه‌ی كه ئاڕاسته‌ی پەرلەمانی عێراق كراون سه‌باره‌ت به یاسای بودجه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه،
هه‌مواركردنه‌وه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانیان تێدا ره‌چاوكراوه، جه‌ختیش
ده‌كه‌ینه‌وه كه نوێنه‌ری حكومه‌ت له پەرلەمانی عێراق باسی له پێویستی
نه‌كردنی هیچ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌كی دیكه له یاسای بودجه كردوه كه پێچه‌وانه‌ی
ئه‌و ده‌قانه بێت كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشكه‌شی كردوون".
ده‌شڵێت، "له‌هه‌مان
كاتدا ئه‌و قسانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه له لێدوانی وته‌بێژی حكومه‌تی کاربەڕێکەردا
هاتوون و سه‌رمان سوڕده‌مێنێت له‌وه‌ی كه باسیكردوه گوایه نوێنه‌ری حكومه‌تی فیدڕاڵی
له پەرلەمانی عێراق رێگری كردبێت له هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌ی په‌یوه‌ست
به رێكاره‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له هه‌رێمه‌وه".
ئه‌وه‌شی خستەڕوو،
"جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی پابه‌ندبوونی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ینه‌وه به بڕگه‌كانی
یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی، له‌وانه‌ش راده‌ستكردنی داهاتی نه‌وت و نانه‌وتی بۆ
حكومه‌تی فیدڕاڵی، به‌پێی ئه‌وه‌ی له یاسای بودجه و بڕیاری دادگای فیدراڵی هاتووه".
باسی لەوەشکرد،
"پابه‌ندبوون به‌م رێكارانه هه‌نگاوێكی پێویسته بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی
په‌یوه‌ست به‌م دۆسێیه و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هاوكاری نێوان هه‌ردوولا، حكومه‌تی
فیدڕاڵی هیواداره پەرلەمانی عێراق په‌له بكات له په‌سه‌ندكردنی هه‌مواركردنه‌كه
به‌پێی ئه‌و ره‌شنوسه‌ی كه پەرلەمان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌كانه‌وه بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مو عێراق په‌سه‌ندكراوه".