PM:01:37:18/02/2025
77520 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رۆژی پێنجشەممەی کردە پشوو لە یەکێک لە قەزاکانی پارێزگاکە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند، پێنجشەممەی داهاتوو دەوامی فەرمی لە قەزای تەلعەفەر بە بۆنەی جەژنی "خزر یاس" رادەگرێت.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، ئێزیدییەکان لە سەرانسەری جیهاندا جەژنی (خدر ئەلیاس) دەگێڕن، کە بە
کەسایەتییەکی رووناکدار و پیرۆزی دەزانن، و جەژنەکەی لە وەرزی بەهاری ساڵدا دێت، بە
تایبەتی لە مانگی شوباتی ئێستادا، بەو پێیەی بە جەژنی هاتنی نیعمەت و بەپیتی سروشت
دادەنرێت.