PM:12:55:24/03/2025
956 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ دووشەمممە ٢٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، جومانە ئەلغەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "دەستەی کۆمسیاران بڕیاریدا سبەی سێشەممە ٢٥ـی ئازار پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێبکات و پرۆسەکە بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت".
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، "پرۆسەی نوێکردنەوەکە بریتی دەبێت لە تۆمارکردنی
زیادکردن، چاککردنەوە، گۆڕانکاری، سڕینەوە، تۆمارکردنی ئاوارەکان و هەروەها تۆمارکردنی
هێزە ئەمنییەکان".