سەردێڕ:

سودانی و سەرۆکایەتی پەرلەمان؛ رێککەوتن لەسەر پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە

PM:11:07:29/01/2025

2784 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبووەوە و بەپێی زانیارییەکان رێککەوتن کراوە، یەکشەممەی داهاتوو دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە بدرێت کە بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیل نەوتى هەرێم ١٦ دۆلار دیاریکراوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، حکومەتی عێراق پشتگیریی ئەو بڕگەیە دەکات و داوا دەکات فراکسیۆنەکان هاوکاربن بۆ تێپەڕاندنی ئەو بڕگەیە، تاوەکو دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە.

ئاماژە بەوەشکرا، بڕیاڕدراوە کە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەنگ بدرێت بە هەمواری یاسای بودجە بەو دەقە کە حکومەت ناردوویەتی.

هاوکات، سەرۆکی فراکسیۆنەکان پاڵپشتی داواکارییەکەی سودانییان کردووە و پشتگیریی دەنگدانیان لەسەر ئەو پرۆژەیاسایە کردووە.













گەلەری