سەردێڕ:

پەروەردەی عێراق پلە بەرزکردنەوەی ئەکادیمی ئەنجامدا

PM:07:29:10/03/2025

1188 جار خوێندراوەتەوە

پەروەردەی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەكەیان لە پلەبەرزکردنەوەی زانستی و مامەڵەی تایبەتی بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا بە تێكڕا ٢٣ هەزار پلە و پلەبەرزکردنەوەی ئەکادیمی ئەنجامداوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردەی عێراق، لەماوەی یەك ساڵی رابردودا ١٩ هەزار و ٨٢٧ پلەی زانستی و سێ هەزار و ١٤٩ پلەبەرزکردنەوەی ئەکادیمی راگەیاند، مامەڵەکان بەپێی کۆنتڕۆڵ و رێنماییە کارپێکراوەکان تەواوکراون بۆ ئەوەی نازناوی ئەکادیمی بۆ دامەزراوەی پەروەردەیی دابین بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەبەست لێی گەیشتنە بە ستافێك لە مامۆستا و توێژەری لێهاتوو کە بتوانن لە رێگەی بەرهەمە توێژینەوەکانیانەوە کوالێتی پەروەردە بەرزبکەنەوە.













گەلەری