PM:02:06:01/07/2026
1536 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ئان وساتدایە و هیچ ڕێگرییەک لەبەردەم پرۆسەکەدا نەماوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی تەمموزی ٢٠٢٦، چاوگێکی لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، کۆنووسی تەمویلی مووچەی هەرێم بە تەواوی ئامادەیە و لە ئێستادا تەنها چاوەڕێی واژۆی تایبەتی وەزیری دارایی عێراق دەکرێت لەسەر نووسراوەکە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هەر بەپێی رێکارەکان، دوای واژۆکردنی لەلایەن وەزیرەوە، نووسراوەکە
دەگەڕێتەوە بۆ بەشی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ دەستپێکردنی تەمویلەکە.
باسی لەوەشکرد،
بۆ ناردنی مووچەکە بڕی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بە شێوازی مەقاسە لە کۆی
مووچەکە دەبڕدرێت و چاوەڕوان دەکرێت پرۆسەی ناردنی پارەکە یان هێزەکانی تەمویل
ئەمڕۆ یان سبەی بە فەرمی جێبەجێ بکرێت.