سەردێڕ:

سودانی: عێراق برێکی زۆر گەنم هەناردەی دەرەوە دەکات

PM:01:21:14/02/2025

1824 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق پاڵشتی حکومەتی بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران دووپاتکردەوە و لەگەڵ کۆمپانیایەکی کشتوکاڵی کۆبووەوە. راشیگەیاند، وڵاتەکەی بڕێکی زۆر لە گەنمی ناوخۆیی هەناردەی دەرەوەی کردووە.


ئەمرۆ هەینی ١٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی بەشداریکردنی لە ٦١ەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ پێشوازیی لە شاندێکی کۆمپانیای کلاس کرد کە تایبەتە بە کەرەستە و ئامێری کشتوکاڵی.

ئاماژە بەوەشدراوە، سودانی رایگەیاندووە، حکومەت پاڵپشتی بەردەوامی جوتیاران دەکات بەمەبەستی هاوکاریکردنییان و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانییان، هەربۆیە لەماوەی رابردوودا عێراق بڕێکی زۆری گەنمی ناوخۆیی هەناردەی دەرەوەی وڵات کردووە.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردراوە هەردوولا، هەماهەنگی زیاتر بکەن لەپێناو گەشەسەندنی بواری کشتوکاڵ لە وڵاتەکەدا و چەند سەنتەرێکی راهێنان و ژمارەیەک ئامێری کشتوکاڵی بۆ عێراق دابینبکەن.

کۆمپانیای کلاس، یەکێکە لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی ئەڵمانیا کە لەبواری کشتوکاڵیدا کاردەکات و لە چەندین وڵاتی جیهاندا سەرپەرشتی پرۆژەی کشتوکاڵی دەکات لە نێویاندا عێراق.

 

 













گەلەری