AM:11:37:31/01/2025
3424 جار خوێندراوەتەوە
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە تەندروستی دیوانیە رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتوچۆوە نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٧ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە تەندروستی دیوانیە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای سەرەکی دیوانیە - نەجەف، ئۆتۆمبێلێکی پاسی گەشتیاران وەرگەڕاوە و کەوتووەتە ناو ئاوەڕۆیەکی ئەو ناوچەیە.
ئاماژە
بەوەشکراوە، رووداوەکە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی نۆ کەس و برینداربوونی ٣٧ کەسی دیکە و دوو لە بریندارەکان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.
ئەوەشی
خستەڕوو، تیمه‌كانی ئه‌مبوڵانس و
خزمه‌تگوزارییه پزیشكی و ئه‌منییه‌كان له دیوانیه گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه،
به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی و گواستنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه.