وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەو لێدوانانەی کە سەبارەت بە کەمکردنەوەی مووچەی کارمەندانی سوپا و پۆلیس و رێگریکردن لە تێپەڕاندنی پێوەرەکانی مووچە دراون رەتدەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەمە ٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی عێراق ئەو لێدوانانەی رەتکردەوە کە گەڕێنراونەتەوە بۆ وەزیر تەیف سامی، سەبارەت بە کەمکردنەوەی مووچەی کارمەندانی سوپا و پۆلیس.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، هیچ بەیاننامەیەکی دەرنەکردووە کە هۆکاری پەسەند نەکردنی یاساکە بگەڕێتەوە
بۆ بەرزکردنەوەی مووچەکەیان یان کەمکردنەوەی.
باسی
لەوەشکردووە، هەر دەنگۆیەک یان لێدوانێکی هەڵبەستراو بە ئامانجی شێواندنی سیاسەتی
دارایی و ژمێریاری، لێپێچینەوەی یاسایی لەسەر دەکرێت هەروەها، داوای لە هەموو لایەن
و کەسەکان کرد زانیاری پشتڕاستنەکراوە نەگوازنەوە.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا، سایتەکان و سۆشیال میدیاکان بەیاننامەیەکیان
بڵاوکردەوە کە دەگەڕێندرێتەوە بۆ وەزیری دارایی، تەیف سامی، کە تیایدا هاتووە، هۆکاری
جێبەجێنەکردنی تەرازووی مووچە و دابینکردنی بودجە بۆ پێوەرەکانی مووچە، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە
بۆ مووچەی سوپا و پۆلیس و هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەریی، بەهۆی ئەوانەوە کورتهێنان
لە بودجەدا هەیە و پێویستە لە یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دینارەوە بۆ یەک ملیۆن دینار
کەمبکرێنەوە.