سەردێڕ:

دواخستنی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ بەغدا گەڕایەوە کارنامەی هەردوو وڵات

PM:03:16:13/03/2025

808 جار خوێندراوەتەوە

سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سوریا دوای ئەوەی مانگی رابردوو بە بڕیارێکی سوریا دواخرا بۆ عێراق لە پێناو چارەسەرکردنی زۆرێک لە گرفتەکانی نێوان دیمەشق و بەغدا لە ئێستادا گەڕاوەتەوە کارنامەی هەردوو وڵات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەرپرسێکی دیبلۆماسی عێراقی رایگەیاند، ئەو سەردانەی ٢٢ـی شوبات کە پێویست بوو ئەحمەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ بەغدا ئەنجامی بدات بە بێ ئەوەی هیچ کام لە وڵاتەکان هۆکاری دواخستنەکەیان بخەنە روو دواخرابوو لە ئێستادا گەڕاوەتەوە کارنامەی هەردوو وڵات.

هەروەها باسی لەوەشکرد، سەردانەکە زۆر بە زوویی ئەنجام دەدرێت بە پشتبەستن بە هەماهەنگی نێوان فوئاد حسێن و ئەحمەد ئەلشەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا.

ئەو بەرپرسە ئەوەشی خستەڕوو، کۆنفرانسی وڵاتانی دراوسێی سوریا، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو، دەرئەنجامی لێکتێگەیشتن و روونکردنەوەی لێکەوتەوە لەلایەنی عێراقییەوە بۆ شاندی سوریا سەبارەت بە هەندێک وردەکاری.

هاوکات فوئاد حسێن پێشتر ئاماژەی بەوەکردبوو، کە پێیوایە هەڵمەتەکەی سۆشیال میدیا بووە کە بووەتە هۆی دواخستنی سەردانەکەی شێبانی بۆ بەغدا.

 













گەلەری

‌بەپەلە