PM:03:35:13/03/2025
1080 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کۆتایی بە گەشتکردنی هاوڵاتییان دەهێنن بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ دەرەوەی وڵات، لە رێگەی پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی و دروستکردنی نەخۆشخانە لە سەنتەری شارەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوامن لە دروستکردن و پەرەپێدانی پڕۆژەکانی نەخۆشخانە و سەنتەری تەندروستییەکان و ١٦ نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێڵەیی لە کۆی پێنج پارێزگا دروستدەکەن.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، کۆتایی بە کەیسی ئەو هاوڵاتییانە دەهێنن کە سەفەر
دەکەن بۆ دەرەوەی عێراق و پارەیەکی زۆرخەرج دەکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر و خزمەتگوزاری.