PM:02:11:01/04/2025
1084 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری نەوتی عێراق پلانێکی هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی کارەبا بۆ بەرهەمهێنانی ١٢ هەزار مێگاوات وزەی پاک ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بەپێی پلانێکی هاوبەش لەگەڵ وەزارەتی کارەبا کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی خۆر بۆ زیاتر لە پێنج هەزار مێگاوات وەک قۆناغی یەکەم کە ئەمە دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی ١٢ هەزار مێگاوات وزەی پاک.
هاوکات ئەوەشی
خستەڕوو، وەزارەتی کارەبا هەنگاوی گەورەی ناوە بۆ ئەوەی زۆرترین بەرهەمهێنانی کارەبا
لە پارێزگا جیاجیاکاندا بێت.