ئاماژەی
بەوەشکرد، یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی ئێستای عێراق لە رۆژی ٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٢
بەڕێوەچووە، مەرجە وادەی هەڵبژاردنی داهاتوو
نەكەوێتە كاتێكەوە كە لانی كەم ٤٥
رۆژ كەمتر بێت لە وادەی كۆتایهاتنی خولی ئێستای پەرلەمان، واتا بەر لە رۆژی ٢٥ـی
تشرینی دووەمی ٢٠٢٥.
ئەوە لە کاتێکدایە، خولی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (كە خولی پێنجەمە) بەرەنجامی هەڵبژاردنی ١٠ـی
تشرینی یەکەمـی ٢٠٢١، كە هەڵبژاردنێكی پێشوەختە بوو، واتا لە ١٠ـی تشرینی یەکەم ئەمساڵدا
چوار ساڵی تەواو بەسەر هەڵبژاردنەكەدا تێپەڕدەبێت، بۆیە پێشبینی كۆمسیۆن ئەوەیە هەڵبژاردن
لانی كەم لە ١٠ـی تشرینی یەکەم ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.