PM:04:55:04/03/2025
1252 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرەی پایتەختی میسر لەسەر تاوتوێ کردنی و پلانێک بۆ نۆژەنکردنەوە و بونیادنانەوەی غەززە کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا میسر پلانێکی بۆ نۆژەنکردنەوەی غەززە پێشنیارکردووە و تێچووی پلانەکە بە ٥٢ ملیار دۆلار خەمڵێنراوە.
باسی لەوەشکرد، وڵاتانی عەرەبی دەیانەوێت بە
زوویی لە رێگەی ناوەند و کۆمەڵگە نێودەوڵەتییەکانەوە هاوکارییە داراییەکان بۆ جێبەجێکردنی
پلانەکە بەدەستبهێنن.
ئەمانە لەکاتێکدان پێشووتر ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا
پلانی چۆڵکردنی غەززە و سەر لەنوێ بونیادنانەوەی هەبوو، بەڵام وڵاتانی عەرەبی بە
توندی دژی بڕیارەکەی وەستانەوە.